بكوژەكەی مینا لە سێدارە دەدرێت

زیاتر لە دوو ھەفتە لەمەوبەر لە لایەن كەسێك كوژرا
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

لەسەر كوشتنی منداڵێكی 18 مانگ دوای لێكۆڵینەوەو دادگاییكردنی ئەمڕۆ دادگای دھۆك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تاوانبارەكە دەركرد.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كۆتایی بە دوایین دانشتنی دادگای دھۆك ھات لەبارەی رووداوی خنكانی منداڵێكی 18 مانگی لەلایەن ھاووڵاتیەكی 26 ساڵ و دادگای دھۆك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تاوانبارەكە دەركرد".

زیاتر لە دوو ھەفتە لەمەوبەر منداڵێكی 18 مانگی بە ناوی مینا لە گوندێكی دەورووبەری دھۆك كوژرا، دواتر بكوژەكەی دەستگیركراو ئەمرۆ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە.