كونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر: بازدانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات هاتووه‌ته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌حمه‌د زاهیری، كونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا له ئه‌بوزه‌بی بۆ نێردراوی كوردستان24 رایگه‌یاند، بازدانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسیه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات هاتووه‌ته ئاراوه، له‌وانه‌ش دۆسییه‌كانی ئاسایشی خۆراك و پێشبینیش ده‌كه‌ین، له داهاتوودا هاوكارییه‌كی زیاتری ئابووری له نێوان هه‌ردوولا بێته ئاراوه.
ئه‌حمه‌د زاهیری گوتی، "ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به گرنگترین به‌شی عێراق داده‌نرێت، ئاماده‌بوونی ئه‌مڕۆی فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له ئیمارات، ئامانجی ئابووریی له‌پشته و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی ئیماراتی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌بوزه‌بی، كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر گوتیشی، "ئه‌مڕۆ ده‌بینین بازدانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسیه له نێوان هه‌رێم و ئیمارات هاتووه‌ته ئاراوه، له‌وانه‌ش دۆسییه‌كانی ئاسایشی خۆراك، كه ئیمارات بووه‌ته رووكارێك بۆ ته‌واوی به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كانی به‌روبوومه كشتووكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پاڵپشتی له ستراتیژیه‌تی ئاسایشی خۆراك و فره‌جۆركردنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات، وێڕای فره‌جۆركردنی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌حمه‌د زاهیری روونیكره‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان ده‌رفه‌تی جیاوازن و به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئیمارات گرنگیی پێ ده‌ده‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كۆمپانیاكانی ئیمارات له ماوه‌كانی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و پێشبینیش ده‌كه‌ین، له داهاتوودا هاوكارییه‌كی زیاتری ئابووری له نێوان هه‌ردوولا بێته ئاراوه.