شێرزاد ره‌شید: خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له دۆخێكی باشدایه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك جه‌خت له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن به زمانی كوردی له كه‌ركووك ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له دۆخێكی باشدایه به‌ڵام كێشه‌ی كه‌می باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌مان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، شێرزاد ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، خوێندنی كوردی له كه‌ركووك 530 قوتابخانه‌ی هه‌یه به‌ناونیشان به‌ڵام خاوه‌نی ته‌نیا 250 باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان دوو ده‌وام یان سێ ده‌وامی تێدا بكرێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) شه‌ش قوتابخانه‌ی نوێ و دوو باخچه‌ی منداڵانی نوێ له شاری كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه و كۆی گشتی ژماره‌ی قوتابییان له خوێندنی كوردی زیاتره له 100 هه‌زار قوتابی.
سه‌باره‌ت به گرنگیدانی خوێندنی كوردی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ 36 قوتابی كه پێشتر له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی خوێندنی عه‌ره‌بی كرابوون، هه‌ر له‌سه‌ر داواكاری خێزانه‌كانیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ خوێندنی كوردی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردی ناوچه‌كه گرنگی به خوێندنی كوردی ده‌ده‌ن.
شێرزاد ره‌شید روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی ئاماده‌یی خوێندنی كوردی ده‌توانن بۆ خوێندنی زانكۆیی داواكاری وه‌رگرتنی پێشكه‌ش به زانكۆكانی هه‌رێم و عێراقیش بكه‌ن، ئه‌مه وایكردووه خێزانه كورده‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه دوو بژارده‌یان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی زانكۆكان و زیاتر روو له خوێندنی كوردی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركووك پێشه‌نگه و له‌پێشه‌وه‌ی خوێندنی عه‌ره‌بی و توركمانییه‌وه‌یه به‌پێی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌وانه‌ش یه‌كه‌می ئاستی عێراق بۆ لقی ئاماده‌یی زانستی و یه‌كه‌می ئاستی پارێزگای كه‌ركووك له لقی ئاماده‌یی وێژه‌یی له ساڵی رابردوو له خوێندنی كوردی بووه.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرنگیدان به خوێندنی كوردی له كه‌ركووك، شێرزان ره‌شید رایگه‌یاند، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك دابینكراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌زار و 46 وانه‌بێژ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكی وانه‌وتنه‌وه‌ی خوێندنی كوردی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك چاره‌سه‌ركردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه یادی رۆژی نه‌ته‌وه‌ییان كردووه‌ته‌وه و هه‌موو قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنی كوردی به جلی كوردییه‌وه ئاهه‌نگیان له قوتابخانه‌كان گێڕاوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش، شێرزاد ره‌شید باسی له‌وه‌كرد، له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌موو چالاكییه‌كانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیان وه‌ستێندراوه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌شێوه‌ی نافه‌رمی له بۆنه و چالاكی قوتابخانه‌كان ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه به‌ڵام زۆرجار كێشه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان دروستده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندن و لێدانی زاه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندن، له قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی ئه‌مساڵ ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكرد و ئه‌و كێشانه‌ی روویاندا چاره‌سه‌ركران به هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری په‌روه‌رده و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.