عێراق و لوبنان له‌باره‌ی بڕوانامه‌ی خوێندكاره عێراقییه‌كانی زانكۆكانی لوبنان رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لوبنان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ واژووكردنی پرۆتۆكۆلێك له‌باره‌ی رێكخستنی دۆسیه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ی ئه‌و خوێندكاره عێراقییانه‌ی له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌خوێنن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، حه‌یده‌ر عه‌بودی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق رایگه‌یاند، نه‌عیم عه‌بودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكاری و هه‌مانگی نێوان هه‌ردوولا كردووه سه‌باره‌ت به ئاسانكاری و رێكخستنی رێكاره‌كانی دۆسیه‌ی خوێندكارانی عێراقی له زانكۆكانی لوبنان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌مانگی زانستی نێوانیان و توانای خوێندکارانی عێراقی بۆ ته‌واوكردنی پێداویستییە بنەڕەتییە ئەکادیمییەکان بەگوێرەی رێكاره یاسایی و ئەکادیمییە په‌یڕه‌وكراوه‌كانی دامەزراوە فەرمییەکان، كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق شاندێكی ناردووه‌ته به‌یرووت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی لوبنانی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر واژووكردنی پرۆتۆكۆلێك سه‌باره‌ت به رێكخستنی دۆسیه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، كه پرۆسه‌ی وردبینكردن رێكاره‌كانی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ی زانكۆكانی لوبنان له‌خۆده‌گرێت.