عێراق پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌داته‌وه ئێران
K24 – هه‌ولێر:
ژووری بازرگانی عێراقی ـ ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌میانی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ واشتن، ئەمه‌ریکا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه، عێراق 500 ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی بۆ كڕینی گاز و كاره‌با بداته‌وه به ئێران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، حه‌مید حوسێنی، ئه‌مینداری ژووری بازرگانی عێراقی ـ ئێرانی ئاشكرایكرد، عێراق پارەی کارەبا و غازی ئێران لە هەژماری بانکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی غاز و کارەبا دادەنێت، بەڵام ئەمە ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێران بتوانێت ده‌ستی به‌و پارانه بگات.
هه‌روه‌ها حه‌مید حوسێنی روونیكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه له‌ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریكادایه و به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پێندراوه، تەنیا رێگە بە هاوردەکردنی کاڵای گەمارۆنەدراو دەدرێت له ئێرانه‌وه.