له رووداوێكی هاتووچۆ له ئاكرێ ده كه‌س بوونه قوربانی
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له ئاكرێ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری ئۆپل له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شت و سه‌یران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، دوو هاووڵاتییه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ناوه‌كانی، (ئیلهام سمایل) كه ته‌مه‌نی 18 ساڵانه و (محەممەد مەولوود) كه ته‌مه‌نی 22 ساڵانه.
هه‌روه‌ها سه‌رنیشنه‌كانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه خزمی یه‌كدیین و دانیشتووی گوندێكی سنووری ئاكرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، دوو له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره و ره‌وانه‌ی دهۆك كراون به‌ڵام شه‌ش برینداری دیكه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی گوڵانی ئاكرێ، چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.