ئەڵمانیا و توركیا ھەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە

مێركڵ و ئەردۆغان پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێ دەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5c4ef1b3-9d2a-4c42-a135-813952afb457/GermanyTurkey.ism/manifest

K24 - ھەولێر

 پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا و توركیا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن، ئەمەش دوای ئەو ئاڵۆزییانەی لە پەیوەندییەكانی ھەردوولا دروستبوونە، دوای ئەوەی كە پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند، لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ لە وارشۆ مێركڵ و ئەردۆغان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان كۆبوونەوە و چاوەرێ دەكرێت ھاوشێوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا، توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا ئاسایی بكاتەوە.