هیمداد سه‌باح: نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك له‌بری پێكهاته‌كان بڕیاربدات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كورسی پێكهاته‌كانن به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نایانه‌وێت هیچ لایه‌نێك له‌بری ئه‌وان بڕیاربدات.
وابڕیاره رۆژی دووشه‌ممه (13ـی ئادار/مارسی 2023) ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌كان كۆببێته‌وه و دوابڕیار له‌باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، هیمداد سه‌باح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه،وه‌ك پێكهاته‌كان داوا ده‌كه‌ن هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌بری ئه‌وان بڕیارنه‌دات.
هه‌روه‌ها هیمداد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سیستمی فره‌بازنه‌یی په‌یڕه‌وكرا، پێكهاته‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی كورسی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پێكهاته‌ی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مافی خۆیان ده‌زانن كورسی زیاتریان بۆ ته‌رخانبكرێت له په‌رله‌مانی كوردستان و روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشنیازێكیان له لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێكراوه ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌وه‌كانه‌وه بیستوویانه.