سلێمانی.. ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێنج خاڵ رێككه‌وتن

K24 - سلێمانی:

هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

دەزگای هەڵبژاردنەکانی هەر یەک لە پارتی، یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، حزبی ره‌نجده‌رانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوە، لایەنەکان لە سەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن رێککەوتوون، کە سیستەمی هەڵبژاردن بە چوار بازبەیی بێت، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەمای هەڵبژاردن و داتای وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکرێتە بنەمای دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی هەڵبژاردن.

لە خاڵی پێنجەمی رێککەوتنەکەشدا هاتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان کۆدەبنەوە و بڕیاریشە رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت.

دواتر لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شییان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌