ھاوپەیمانییەتی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رادەگەیندرێت

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی رێككەوتنامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژوو كرا و چەندین كۆبوونەوەیان بۆ پێكھێنانی لیستی ھاوبەش لە پەرلەمان و پارێزگاكان ئەنجامدا ئەمڕۆ لیستی ھاوبەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە نێوان ھەردوولا پەسندكرا.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەشنووسی ھاوپەیمانییەتی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولادا پەسندكرا و فراكسیۆنە ھاوبەشەكە ناونرا فراكسیۆنی (ھیوا) بڕیاریشە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فراكسیۆنە ھاوبەشەكە رابگەیەندرێت.

 لە 17ی ئایاری 2016 یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتنیان واژوو كرد، بڕیاریشە فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و پارێزگاكان بكەن بە فراكسیۆنی ھاوبەش.