سبه‌ی کۆنفرانسی عێراق بۆ کەشوهەوا لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر:
كۆنفرانسی عێراق بۆ كه‌شوهه‌وا به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له عێراق به به‌شداری وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و حكومی له پارێزگای به‌سره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆنفرانسه‌كه رۆژانی 12 و 13 ئادار به چاودێری و ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاره‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌عێراق ئه‌نجامده‌درێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری وشكه‌ساڵی و به بیابان بوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو ده‌كرێت.