مێژوونووسێكی فه‌ره‌نسی كه پێشبینی رووخانی سۆڤییه‌تی كردبوو باس له داهاتووی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مێژوونووسێكی فه‌ره‌نسی كه پێشتر پێشبینی رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی كردبوو رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی رۆژئاوا ئاگری شه‌ڕییان له ئۆكرانیا هه‌ڵكرد و رووسیایان به لاوازی ده‌بینی و له ئێستاشدا دۆخی ناتۆش له مه‌ترسیدایه.
ئیمانوێڵ توود مێژوونووسی فه‌ره‌نسی به رۆژنامه‌ی (لۆڤیگارۆ)ـی راگه‌یاند، رووسیا هه‌لی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، كه به سه‌ركه‌وتوویی له جه‌نگی ئۆكرانیا بێته ده‌ره‌وه.
ده‌شڵێت: "رووسه‌كان له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، ناتۆ لاواز بكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك به ئۆكرانییه‌كان له‌په‌نای هێزی ناتۆ، واشنتن وای له مۆسكۆ كرد، هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئابووری رووسیا له رێگه‌ی سزا ئابوورییه‌كانه‌وه وێران بكه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه، رووسه‌كان به‌رده‌وام به‌رگری ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایی هیچ جۆره چه‌كێك نه‌ما نه‌یده‌ن به ئۆكرانییه‌كان.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.