په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانی یه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاندووه" وه‌ك ئه‌مریكا پشتیوانی ماونه‌وه‌ی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له پۆسته‌كه‌ی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ هه‌ڵبژاردن.
له كاتی سه‌ردانی شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌غدا، و دیداریان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته به ڕاشكاوی به شانده‌كه‌ی گوتووه" وه‌ك ئه‌مریكا پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌باره‌ی سه‌ردان و دیداری شاندی هاوبه‌شی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی و گۆڕان بۆ به‌غدا، و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و لایه‌نه سیاسییه‌كان، گۆشه‌یه‌كی له هه‌فته‌نامه‌ی "هه‌واڵ" نوسیووه و بۆچوونی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسیه عێراقییه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌و وڵاته باسكردووه، كه له گفتۆگۆكانیاندا له‌گه‌ل شانده‌كه بیر و بۆچونه‌كانیان له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ شانده‌كه خستووه‌ته ڕوو.
"شوان داودی" كه خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌فته‌نامه‌كه‌یه و وه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌و شانده هاوبه‌شه‌دا بووه، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی" "ستیوارت جۆنز" باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق به ڕاشكاوی گوتی (وه‌ك ئه‌مریكا پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چونكه ئێستا كاتی گونجاو نییه بۆ هه‌ڵبژاردن).
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی فراكسیۆنه هاوبه‌شه‌كه، له‌میانی ئه‌و گۆشه‌یه‌یدا كه له هه‌فته‌نامه‌كه‌ی بڵویكردووه‌ته‌وه" ناوه‌ڕۆكی به‌شێك له گفتوگۆ و ئامانجی دیداره‌كانیانی له به‌غدا باسكردووه، و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا بۆ سێ مه‌به‌ست بووه و ویستوویانه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه، كه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان دژی هیچ كه‌س ولایه‌نێك نییه و ته‌نها پرۆژه‌یه‌كی حزبیش نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیره، و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتییه له نێوان هه‌ر دوو فراكسیۆنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه "30" كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.