ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 47 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 - ھەولێر:
یونس سه‌زه‌ر سه‌رۆكی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD) ئاشكرایكرد، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانی 6ـی شوباتی باكووری كوردستان و توركیا، كه چه‌قه‌كه‌ی شاری مه‌ڕه‌ش بوو، 47 هه‌زار و 975 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، كاره‌كانی چاككردن و باشكردن له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی 6ی شوبات، به چڕی به‌رده‌وامه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردووه‌كانیش درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی ئافاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیادیكردووه و رایگه‌یاند، تا ئێستا 47 هه‌زار و 975 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه شه‌ش هه‌زار و 278 یان سووری و خه‌ڵكی بیانین".
یونس سه‌زه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، له ئێستادا سێ هه‌زار و 954 كارمه‌ندی گه‌ڕان و رزگاركردن له كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردووه‌كان و هاوكارییه مرۆییه‌كاندا كارده‌كه‌ن و به‌هۆی پاشله‌رزه‌كانه‌وه تیمی گه‌ڕان و رزگاكردنیان وه‌ك "هێزی ئاماده" له ناوچه‌كه هێشتووه‌ته‌وه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 300 كارمه‌ندی بیانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ناوچه‌دا هه‌ن.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خێوه‌ته‌كان، كۆنتێنه‌ره‌كان و میوانخانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زاره، گوتیشی: "209 شاری كۆنتێنه‌رمان هه‌یه، كه پلانی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها 17 هه‌زار و 787 كۆنتێنه‌ر له ناوچه‌كه دانراون".
له‌باره‌ی كاره‌كانی ده‌ربازكردنیشه‌وه، سه‌رۆكی ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد 935 هه‌زار و 722 زیانلێكه‌وتووی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه ده‌ربازكراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته پارێزگاكانی دیكه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ