ئه‌یاد عه‌لاوی: پێویسته له چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌ستوور هه‌مواربكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند، رای سەرکردایەتی سیاسیی کورد سەبارەت بە هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ئەرێنییە و سەرۆک بارزانی پشتیوانی هەنگاوەکانی دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (11ـی ئادار/مارسی 2023)، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی هەمواركردنه‌وه‌ی دەستووری عێراق رایگەیاند، پێویستە هەمواركردنه‌وه‌ی دەستوور بە چوارچێوەیەکی نوێی نیشتمانی بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كورد له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌یا عه‌لاوی گوتی، "رای سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەرێنییە سەبارەت بە هەمواركردنه‌وه‌ی دەستوور، برام سەرۆک مەسعود بارزانی بە فەرمی نامەیەکی بۆ ناردووم و پشتیوانی ئەم دۆسیەیە دەکات".
هه‌روه‌ها سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویستە پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور بەهەند وەربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بابەتی لایەنە کۆمەڵایەتییەکان و پێکهاتەکانی عێراق و نامانەوێت کێشە دروست بێت.
عه‌لاولا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن هەمواركردنه‌وه‌ی دەستووری عێراق بە چوارچێوەیەکی نوێ و نیشتمانی بکەن و زیاتر گوتی، "پێویستە پرۆسەی هەمواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، گفتوگۆی تەواوی بەشێوەی ئەکادیمی و سیاسی لەسەر بکرێت".