به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكارێكی بی بی سی به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌تی به‌ریتانیا راده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
گاری لاینکەر، پێشکەشکاری وه‌رزشی کەناڵی بی بی سیی به‌ریتانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر رەخنەی لە سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا گرت سەبارەت بە پرسی په‌نابه‌ران و به‌هۆیه‌وه لە کارەکەی هه‌ڵپه‌سێردرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی کەناڵەکە، لاینکەر رەشنووسی یاسای كۆچكردنی نایاسایی، كه لە هەفتەی رابردوودا له‌لایه‌ن حکومەتی بەریتانیاوه راگه‌یه‌ندرا، بە "ئەڵمانیای ساڵانی 1930ـه‌كان " چواندووه و رەخنەی لێگرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ش له كاره‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لاینکەر بە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی پێشێلی یاساکانی دەزگاکەی کردووە و، تا لاینکەر لەگەڵ دەزگاکەدا رێکدەکەوێت سەبارەت بە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەرنامەكه‌ی كه "یاری رۆژ"ـه، راده‌گیرێت.