ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: سه‌دا ملیۆن سوورین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
پشتیوان ساداق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی مانگی ئادار (سێ)دا رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌كو پارتی "سه‌دا ملیۆن سوورین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسایی و پڕۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌ماوه، بێجگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوته‌ی پشتیوان سادق، رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له داهاتوویه‌كی نزیكدا و له‌ماوه‌ی مانگی ئادار (سێ)دا، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێت و ده‌ڵێت، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی هه‌رێمیش رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان ده‌كات. گوتیشی، "هیودارین له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكانی هه‌مواری هه‌ڵبژاردن بكات".
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی كورستان له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پشتیوان سادق به په‌یامنێری كوردستان24ـی گوت، "من وه‌زیری ئه‌وقافم، ئینشئائه‌ڵڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".