قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئاژه‌ڵ ئوستراڵیای دابه‌شی سه‌ر دووبه‌ره كردووه

K24 - هەولێر
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز"ی له‌نده‌ن، هێشتا مشتومڕه‌كان له ئوستراڵیا به‌رده‌وامه سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌نارده‌كردنی مه‌ڕ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ئابووری ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو ساڵی 2025 به ته‌واوی هه‌نارده‌كردنی مه‌ڕ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قه‌ده‌غه بكرێت.
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، بۆ راگرتنی هەناردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ وڵاتان ده‌ڵێت: بەهۆی ناڕەزایی رێکخراوە ناوخۆییەکانی چاودێری ئاژەڵانهوه بووه، کە ئەم بابەتە بۆ ماوەیەک لەلایەن کۆمەڵگەکانی چاودێری ئاژەڵانەوە ورژێنراوە.
هه‌ر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامه‌كه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه په‌یوه‌سته به بردنه‌وه‌ی پارتی كرێكاران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، هه‌روه‌ها پیته‌ر دۆنتۆن، سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئوستراڵیا به‌ڵێنی داوه گه‌ر سه‌ربكه‌ون له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
جووتیاران و هه‌نارده‌كاران ده‌ڵێن، قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌ڕی زیندوو، زیان به بهرژهوهنییهكانی نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان ده‌گه‌یێنێت، كه بۆ بژێوی ژیانیان پشت به بازرگانی ئاژه‌ڵداری ده‌به‌ستێت له رۆژئاوای ئوستراڵیا.
هه‌موو ئه‌و مه‌ڕ و به‌رخانه‌ی هه‌نارده ده‌كرێن له رێگه‌ی ده‌ریای فریمانتڵ-ه‌وه ده‌نێردرێنه بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی كوێت و ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئیسرائیل.
بەگشتی لە نێوان 60 بۆ 70 هەزار سەر ئاژه‌ڵ باردەکرێن بۆ ناو کەشتییە زەبەلاحەکان، کە درێژی هەریەکەیان نزیکەی 200 مەتر دەبێت و 10 نهۆم لەخۆدەگرێت، گه‌شته‌كه‌ش نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ی پێده‌چێت.
رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حەمەد ئەلمەشان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كوێت بۆ گەشەپێدان و هاوکاری نێودەوڵەتی، پارساڵ رایگه‌یاندبوو، ئەگەر ئوسترالیا هەناردەکردنی مەڕ بۆ کوەیت رابگرێت، ئەوا بەدیلێکی دیکە هەیە، لەوانە باشووری ئەفریقا.
لە ساڵی 2017 دا لە کۆی 63 هەزار و 804 مەڕ، دوو هەزار و 400 مەڕ لەناو کەشتییەکدا بۆ قه‌ته‌ر بەهۆی ماندووبوون و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه مردن.