سیروان رۆژبه‌یانی: قبوڵناكرێت هێرشبكرێته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداریی كورد له پارێزگای نه‌ینه‌وا
K24 – هه‌ولێر:
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا خاوه‌نی نۆ كورسییه، له‌هیچ كه‌سێ قبووڵ ناكه‌ین ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداریی پارتی له نه‌ینه‌وا.
سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌غدامان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت دۆخی ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێكبده‌ن، له‌هیچ كه‌س قبووڵ ناكه‌ین ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كادیره ئیدارییه‌كانی پارتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ده‌شڵێت: هه‌ر گرفتێك هه‌بێ، ده‌بێت له رێگه‌ی دادگاكانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ توندوتیژی نیین و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رداین.
گوتیشی: "نه‌ینه‌وا هی هه‌مووانه، پارتی حزبی یه‌كه‌م بووه له نه‌ینه‌وا، بۆیه هه‌میشه پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی نه‌ینه‌وابین".
پێشتریش مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندبوو، ده‌ستوه‌ردان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار له تلكێف هه‌بووه، له‌پێناو رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتن، داوا له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كراوه رێگه نه‌دات هێزه‌كانی حه‌شد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان به‌كاربهێنرێت و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بشكێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق روونیشیكردبووه‌وه، دۆخی ئه‌مڕۆی نه‌ینه‌وا پێویستی به به‌دواداچوون و سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌یه و هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵ بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌ده‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی تلكێف گوتبووی، "ئه‌وه‌ی له تلكێف روویدا، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و ناوی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و ململانێیانه‌دا تێوه‌ده‌گلێندرێت، هه‌ر گرژییه‌كیش رووبدا، نه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و نه خه‌ڵكی ده‌شتی نه‌ینه‌وایه، كه زۆریان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه چه‌شتووه".