میکێلی کامێرۆتا کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر: لە هەرێمی كوردستان دیزاینی ئیتاڵی خواستی زۆری لەسەره
K24 – هه‌ولێر:
کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیزاینی ئیتاڵی لە هەرێمی كوردستان خواستی زۆری لەسەره، بۆ یەکەمجار رۆژی دیزاینی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە رۆژی دیزاینی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ لە هەولێر و دوو رۆژی دیکەش لە سلێمانی دەبێت.
کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە هەرێمی كوردستان دیزاینی ئیتاڵی خواستی زۆر لەسەربوو و دەمانەوێت وەک هەموو وڵاتانی دیکە رۆژی دیزاینی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستانیش بەرێوەبچێت.
میکێلی کامێرۆتا گوتی، "ئەمە یەکەم بۆنەیە و هێشتا سێ بۆنەی دیکەمان ماون لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دیزاینی ئیتاڵییەوە بەڕێوەیان دەبەین. ئێستا لەگەڵ قوتابییەکان و سبەیش لە زانکۆی سەڵاحەددین بۆ هەمووان دەبێت. دواتریش دەچینە سلێمانی بۆ دوو بۆنەی دیکە بەهەمانشێوە یەک بۆ قوتابییان و دووەمیش بۆ خەڵک بەگشتی".
هه‌روه‌ها کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا له هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه، رۆژی دیزاینی ئیتاڵیا وەزارتی دەرەوە بەڕێوەی دەبات لەگەڵ چەند هاوبەشێکی دیکە. ئەمە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوه‌ده‌چێت.