"رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی عێراق تەواو بووە"

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2023ی عێراق کۆتاییهاتووە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، تەواوکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2023ی عێراق لە کاتێکدایە ئابووری جیهان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت و یاساکە بۆ مامەڵکردن لەگەڵ لێکەوتەی قەیرانە ئابوورییەکانی جیهان ئامادەکراوە.

وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەشکرد، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەری.

لەلایەکی دیکەوە زیا ناسری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ پڕۆژەییاسای بودجەی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەری.