به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو بوومه‌له‌رزه توركیایان هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 4.5 و 4.7 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای ماڵاتیایان له توركیا هه‌ژاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی ئادار/مارسی 2023)، کاتژمێر 04:34 خوله‌ك، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر، قەزای پوتورگە سەربە پارێزگای ماڵاتیای هەژاند، دواتر کاتژمێر 05:13 خوله‌ك بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4.5 پله‌ی رێخته‌ر روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (AFAD)دا بڵاوکراونەتەوە، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی کاتژمێر 05:13 خوله‌ك روویداوه، لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر له‌ژێر زه‌ویدا بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قـوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران