لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی کاروباری یاسای پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی راپۆرت بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ژمارەیەک پرۆژە پێشنیازی هەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هەر یەک لە فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران پێشنیازە یاسایان پێشکەش کردووە.

هەر سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لایەنەکان تاڕادەیەک گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستپێدەکەن. هیواشی خواست ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

هەروەها له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی و هه‌ولێریش هه‌یه‌ به‌و ئامانجه‌یه‌ كه‌ لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگه‌نه‌ سازانێك تاوه‌كو له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.