سەدان کەس لە کەرکووک داوای بەخێوکردنی منداڵێکی بێ کەسوکار دەکەن
K24 - هەولێر:
منداڵێکی بێ کەسوکار کە ماوەی ساڵێک و چوار مانگە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووکە، سەدان داوایان كردووە بیگرنە خۆیان و بەخێوی بکەن.
شەهرەزاد، ئەو منداڵەیە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە نەخۆشخانەی ئازادی كەركووكە و پاش لەدایكبوونی دایكی جێی هێشتووە.
لەو ماوەیەدا كارمەندانی نەخۆشخانەكە جێگای دایكیان بۆ گرتووەتەوە و خزمەتی دەكەن و پێداویستییەكانی بۆ دابین دەكەن و دەڵێن "باوكی نادیارە".
بەگوتەی نەبیل بوشنا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركووك، سەدان كەس داوایان كردووە بیگر نەخۆیان، بەڵام كەیسی منداڵەكە لە دادگایە و تا یەكلایی نەكرێتەوە نادرێتە كەس.