گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات، لەلایەن حكومەتەوە هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه، دوای ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنیش، رێوشوێنەکان دەگرنەبەر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی ئادار/مارسی 2023)، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بابەتی ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ هەڵبژاردن بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه، وه‌كو پێداویستییه‌كانی بودجه و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی و ئه‌منیی پارێزراو".
سەبارەت بە پشتگیریی دارایی حکومەت بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە، جوتیار عادل گوتی:"حكومه‌ت ئامادەیە پاڵپشتی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكات و هه‌ر پێویستییه‌ك هه‌بێت له‌ڕووی لۆجستی و دارایییەوە پشتگیریی دەکات".
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەشی بەوەکرد:"دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕێوشوێنەکانی دیکە دەگیرێنە بەر".