سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی سەردانی هەولێر دەکات

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی

K24 - هەولێر:

سبەی سێشەممە 14ـی ئادار، محەمەد شیاع سوودانی بە سەردانێک دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سوودانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، سوودانی دواتر سەردانی شاری سلێمانی دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی.