مشتومڕی هەڵبژاردن لە توركیا گەرمتر دەبێت

سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە

K24 - هەولێر

وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا دیاریکراوە، پارت و لایەنە سیاسییەکان لەژێر هاوپەیمانێتییە سیاسییەکاندا کۆدەبنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 36 پارت بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایار دەکەن. تا ئێستاش پێنج هاوپەیمانی پێکهێنراوە و سێ کەسیش بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاندید کراون. 

هاوپەیمانێتییەکان بریتین لە هاوپەیمانی کۆمار، هاوپەیمانی میللەت، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، یەکێتیی هێزی سۆشیالیست و هاوپەیمانی ئاتا. هەرچەندە بەشێک لە هاوپەیمانێتییەکان فراوانترن، بەڵام تەنیا ئەو پارتانەی ئاماژەی پێکراوە دەتوانن بەشداری لە هاوپەیمانێتیییەکە بکەن، چونکە بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن و هەر پارتێک بیەوێت بەشداربێت پێویستە لە 41 پارێزگای تورکیا رێکخستنەکانی هەبن.

هاوپەیمانی کۆمار لە پارتەکانی: پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پارتی یەکگرتوویی گەورە پێکهاتووە و ئەو پارتانەی چاوەڕوان دەکرێت بەشداری لە هاوپەیمانی کۆمار بکەن بریتین لە هوداپار، پارتی یەنیدەن رەفا، پارتی ئاناڤاتان.

هەروەها هاوپەیمانی میللەت لە پارتی گەلی کۆماری، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئاییندە، پارتی دەڤا و پارتی دیموکرات پێکهاتووە.

لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە پارتی دیموکراتی گەلان، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی رەنج پێکهاتووە.

هەرچی یەکێتی هێزی سۆشیالیستە لە پارتی کۆمونیستی تورکیا، بزوتنەوەی کۆمونیستی تورکیا و پارتی چەپ پێکهاتووە.

هاوپەیمانی ئاتایە پێکهاتووە لە پارتی زەفەر و پارتی عەدالەت.

لەلایەکی دیکەوە سێ کەس تائێستا وەکو کاندیدی هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی کۆمار بە فەرمی راگەیەندراوەو بریتین لە:.

-رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستا و سەرۆکی ئاکپارتی و لەلایەن هاوپەیمانیی کۆمارەوە کاندید کراوە.

-کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپەیە و لەلایەن هاوپەیمانیی میللەتەوە کاندید کراوە.

-سینان ئۆغان، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپەیە و لەلایەن هاوپەیمانیی ئاتا کاندید کراوە.

بەگوێرەی یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە نێوان 11 بۆ 17ـی ئەم مانگە دەبێ پرۆتۆکۆڵی هاوپەیمانێتییەکان رادەستی کۆمسیۆن بکرێن و تا 2ـی نیسان لیستی کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کۆمسیۆن بنێردرێت. لە 9ـی نیسانیش شوێنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان لەسەر فۆرمی دەنگدان دیاری دەکرێت.

هاوپەیمانێتییەکان:

هاوپەیمانێتی کۆمار

هاوپەیمانێتی میللەت

هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی

یەکێتی هێزی سۆسیالیست

هاوپەیمانێتی ئاتا

پارتەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکان:

هاوپەیمانیی کۆمار

-پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی

-پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە

-پارتی یەکگرتوویی گەورە - بەبەپە

ئەو پارتانەی پشتیوانی هاوپەیمانی کۆمار دەکەن:

-هوداپار

-پارتی یەنیدەن رەفا

-پارتی ئاناڤاتان

هاوپەیمانێتی میللەت

-پارتی گەلی کۆماری جەهەپە

-ئیی پارتی

-پارتی سەعادەت

-پارتی ئایندە

-پارتی دەڤا

-پارتی دیموکرات

هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی

-پارتی دیموکراتی گەلان

-پارتی کریکارانی تورکیا

-پارتی رەنج

یەکێتی هێزی سۆسیالیست:

-پارتی کۆمۆنیستی تورکیا

-بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا

-پارتی چەپ

هاوپەیمانێتی ئاتا:

-پارتی زەفەر

-پارتی عەدالەت

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانێتی کۆمار

کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت

سینان ئۆغان، کاندیدی هاوپەیمانێتی ئاتا