نووسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌ب هزری ئیسلامی به "خوێناوی" وه‌سف ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولبار عه‌توان، نووسه‌ری دیاری عه‌ره‌ب و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "الرأی الیوم"ی ئه‌لیكترۆنی، كه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌له‌ستیینییه، له سیمینارێكدا، هزری ئیسلامی به "خوێناوی" وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و نووسه‌ره فه‌له‌ستینییه، له به‌شێگه‌ی گوته‌كانیدا ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كولتووری خوێنڕشتن كولتوورێكی نامۆیه و له ئیسلامدا نییه نازانین له كوێوه هاتووه؟".
له باره‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌كانه‌وه، ئه‌و نووسه‌ره به پرسیاره‌وه ده‌ڵێت: "كاتێك ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌كان و (ئه‌بو عه‌باسی خوێن‌ڕێژ) فه‌رشی سووری له‌سه‌ر كه‌للـه‌سه‌ری خه‌ڵك راخست و به‌سه‌ریدا رۆیشت، ئه‌و كولتووره له‌كوێ هات؟ له یۆركشایر یان جۆرجیا یاخود ئۆكرانیا؟ نه‌خێر له‌و شوێنانه نه‌هاتووه و له‌لای خۆمانه‌وه هه‌بووه، به هه‌مان شێوه ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كانیش وابوون".
هه‌روه‌ها ئاماژه به مێژووی وه‌هابییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "وه‌هابییه‌كان له كه‌ربه‌لا به هه‌زاران كه‌سییان كوشت و گۆڕی حه‌زره‌تی حوسه‌ینانیا هه‌ڵدایه‌وه و مه‌زارگه‌كه‌یان تێكدا، هه‌روه‌ها ده‌یانویست گۆڕی په‌یامبه‌ری ئیسلامیش تێكبده‌ن".
عه‌بدولباری عه‌توان، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتن و كوشت و كوشتاره ده‌ڵێن، ئه‌وه ئیسلام و هزری ئیسلامی نییه".