ئیدارەی بایدن 842 ملیار دۆلار بۆ بودجەی سەربازی ساڵی 2024 دیاری دەکات

سوپای ئەمەریکا - ئەرشیف
سوپای ئەمەریکا - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی جۆبایدن 842 ملیار دۆلاری بۆ بودجەی سەربازی وڵاتەکە تەرخانکردووە و پرۆژەیاساکەش نێردراوەتە کۆنگرێس و چاوەڕێ دەکرێت پەسند بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتێکدا چین هەوڵدەدات تواناکانی سوپاکەی بەرەوەپێش ببات، بودجەی سەربازی 2024 ئەو توانایەمان پێدەدات وەبەرهێنانی گەورە لە هێزی ئاسمانی و دەریاییدا بکەین.

بەراورد بە ساڵی رابردوو، 26 ملیار دۆلار لە بودجەی پێنتاگۆن زیادیکردووە، لە بەرامبەریشدا، بودجەی سەربازی چین لە 2023، 225 ملیار دۆلار بوو، بەمەش خاوەنی دووەم گەورەترین بودجەی سەربازییە لە جیهاندا.