مێسی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت و له خه‌ونه‌كه‌ی دوورده‌كه‌وێته‌وه
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، وازی لە خەونێکی كۆنی ده‌هێنێت، چونکە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لەلایەن چەکدارانی وڵاته‌كه‌ی پێگەیشت.
سێرجیۆ ئەگوێرۆ هاوڕێی نزیکی لیۆنێل مێسی پێشتر ڕایگەیاند بوو، لیۆ بۆ هاوینی داهاتوو به‌جدی بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا ده‌كاته‌وه.
بەپێی ڕۆژنامەی "زە ئەتلێتیک"ـی بەریتانیا، مێسی په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی له لایه‌ن چەکدارانی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، وایکردووە په‌شیمان بێته‌وه له‌وه‌ی ئەم هاوینە بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ئۆڵد بۆیزی وڵاته‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت له پێناوی سه‌لامه‌تی خۆی زه‌حمه‌ته له داهاتووش ئه‌م كاره بكات.
مانگی رابردوو گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر فرۆشگایەک لە ئارجێنتینا کە خاوەنەکەی بنەماڵەی ئەنتۆنێلای هاوژینی مێسییه و پەیامێکیان بەجێهێشت کە تێیدا هاتووە: مێسی چاوەڕێی تۆین، ته‌نانه‌ت گرووپه بازرگانییه‌كانی مادەی هۆشبەریش ناتوانێت تۆ بپارێزێت.
چەکدارەکان هەڵیانکوتایە سەر باڵه‌خانه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئانتۆنێلا لە شاری ڕۆزاریۆ شوێنی له دایكبوونی مێسی و چەندین جار تەقەیان لە بەربەست و دیوار و په‌نجه‌ره‌كانی كردووه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مێسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە خەونی گەڕانەوەی بۆ یانەی نیو ئۆڵد بۆیز هه‌یه كه پێشتر سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی له‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كردووه.