مونا قاوەچی: بە سیستمی یەک بازنەیی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیین

مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان
مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان

K24 - هەولێر:

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راییدەگەیەنێت، سەرجەم پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگەیاند، بە سیستمی یەک بازنەیی، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیین لەکاتی خۆیدا.

مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لە میانەی بەشدارییان لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ پێکهاتەکان ( تورکمان، کلدان، سریان، ئاشوور و ئەرمەن) لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیاندا و رایانگەیاند، بە سیستمی یەک بازنەیی، ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەکاتی خۆیدا.

هەروەها سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، هەمیشە پێکهاتەکان لەگەڵ سەقامگیری هەرێمی کوردستاندان، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بەرکارەکان، مافی پێکهاتەکان دەستەبەربکرێن.

مونا قاوەچی دووپاتیکردەوە، پێشتر دەگووترا تەنیا کێشەی پێکهاتەکان وەک ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن ماوە، سوپاس بۆ خوا ئەویش چارەسەربوو ، پێکهاتەکان بڕیاری چارەنووسی خۆیاندا.