فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم: بە مەرج دەنگ بە پڕۆژه‌یاسای بودجه دەدەین
K24 - هەولێر
فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم رایده‌گه‌یه‌نێت، به جێبه‌جێكردنی حه‌وت مه‌رج، ئاماده‌ن ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بده‌ن.
نه‌وره‌س مه‌حموود، ئه‌ندام له فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه مه‌رجیان هه‌یه، له‌وانه داوا ده‌كه‌ن دادپه‌روه‌ری له بودجه‌دا په‌یڕه‌وبكرێت و ده‌رچووی خوێندنن دابمه‌زرێنرێن، ئه‌وانه چه‌ندین ساڵه به‌گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن شایسته‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "داوا ده‌كه‌ین وه‌قفی سووننه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، هاوكات داوا ده‌كه‌ین هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆ لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ کارە مەدەنییەکان وه‌ربگیرێن.
نه‌وره‌س مه‌حموود، ده‌شڵێت، "به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانمان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی دایه و له ئه‌گه‌ری پشتگوێخستنیدا هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت".
دوێنێ 13/3/2023، ئەنجومەنی وەزیرانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
بەهای دۆلار لەسەر نرخی ئێستای بانکی ناوەندی عێراق لە بودجە جێگیرکراوە کە بریتییە لە یەک دۆلار بەرامبەر هەزار و 300 دینار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 70 دۆلار خەملێندراوە.