ئەمەریکا 100 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی چین تەرخاندەکات

سوپای ئەمەریکا
سوپای ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا 100 ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین و دۆخی لەناکاوی دوورگەی تایوان تەرخاندەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ناسراو بە پنتاگۆن بڵاویکردەوە، 100 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەژموونی چین تەرخاندەکەن، چونکە چین یەکێکە لە ئاڵنگارییە راستەقینەکانی ئەمەریکا.

هاوکات، لۆید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، پرۆژە یاسایی بودجەی بەرگری ئەمریکا کە چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرێس پەسەندی بکات گرنگی تایبەت بەو ئاڵنگارییە جیاواز و خێرایانە دەدات کە لە لایەن چینەوە رووبەڕووی ئەمریکا دەبێت.

بودجەی بەرگری ئەمەریکا بۆ ساڵی 2024 قەبارەکەی 886 ملیار دۆلارە و %3.2 لەساڵی رابردوو زیاترە.