کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کاتدا بارانی بە لێزمە دەبارێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێک شوێنی جیا جیا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند، سەرەتا لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات لە دوای نیوەرۆ هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی بارانبارین زیاد دەکات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت. لە کاتەکانی شەودا بارانبارینی بە لێزمە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، ئیدارەی راپەڕین، سلێمانی و گەرمیان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی: 23
دهۆک: 22
کەرکووک: 26
هەڵەبجە: 24
زاخۆ: 23
سۆران: 23
گەرمیان: 26