سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئاداری 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و جێسیکا سڤاردسترۆم، دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سویدمان تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ. لەم ڕووەوە، مەسرور بارزانی ئامادەیی حکومەتی بۆ هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەک بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، کە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەیان بوو.