مەسرور بارزانی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەبۆنەی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و گوتی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.
مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: بەخێرهاتنی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.
گوتیشی: با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
بەخێرهاتنی @mohamedshia دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 14, 2023
نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.
با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.