رۆژی پای چییە؟

K24 - هەولێر:

پای ژمارەیەکی نەگۆڕە و یەکێکە لە هێما بەناوبانگەکانی بیرکاری و چەندین بەکارهێنانی گرنگی هەیە لە فیزیا و ئەندازیاری و ئاماردا.

هەموو ساڵێک لە 14ـی ئادار ئارەزوومەندانی زانستی بیرکاری یادی رۆژی پای و رۆژی جیهانیی بیرکاری دەکەنەوە.

پای لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا لە دابەشکردنی چێوەی بازنەیەک بە سەر تیرەکەیدا بە دەست دێت و بە نزیکی دەکاتە: 3.14159 و ژمارەی رەنووسەکانی بێکۆتایە.

ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە.

ئامانج لەم رۆژە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە گرنگی بیرکاری و رۆڵی لە داڕشتنی جیهاندا، هەروەها پێشخستنی پەیوەندی بیرکاری بۆ جەماوەرێکی فراوانتر.

هۆکاری دیاریکردنی 14ـی ئادار وەک رۆژی پای، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە 14ـی 3 بەهەمانشێوەی 14/3 دەنووسرێت کە ئەمەش یەکسانە بە 3.14 و ژمارەی نەگۆڕی پای.