سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان

K24 – هەولێر:

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئادار/مارسی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد و کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە چەندین دۆسیەی پەیوەست بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم وفیدراڵی دەکرێت، لەوانەش پرسی بودجە، یاسای نەوت و غاز م دۆسیەی ئاوارەکان و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ.