بلینکن: ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه
K24 – هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، تێیدا خۆشحاڵيى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له شوباتى رابردوو، ده‌ربڕيوه.
هه‌روه‌ها بلینکن لە نامەکیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بوو بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن.
له نامهكهيدا بلينكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه.
هه‌روه‌ها پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سهروهريى عێراق، ده‌ربڕيوه.