سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراقی دووپاتكردەوە

سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد
سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد
سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد

K24 – هەولێر:

رۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری سازكرد.

هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕكران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستووركرایەوە.

هەروەها سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراقی دووپاتكردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.

7