پێکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی و درۆنێکی ئەمەریکی لەسەر دەریای رەش روویدا

پێکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی و درۆنێکی ئەمەریکی لەسەر دەریای رەش روویدا
پێکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی و درۆنێکی ئەمەریکی لەسەر دەریای رەش روویدا

K24 – هەولێر:

سوپای ئەمەریکا بڵاویکردەوە، پێکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی و درۆنێکی ئەمەریکی لەسەر دەریای رەش روویدا.

بەرپرسێکی سەربازی سوپای ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، لەسەر دەریای رەش، فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی خۆی بە درۆنێکی ئەمەریکی دادەدات.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمەریکییە راشیگەیاند،  درۆنە ئەمەریکییەکە لە جۆری (MQ9) بوو، لەسەر دەریای رەش پێکییانداداوە.

روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسیی بە شێوەیەکی نا پیشەیی چاودێری درۆنە ئەمەریکییەکە دەکەن، بە هۆیەوە ئەو رووداوە درووست دەبێت.