گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌كانی مۆندیالی 2026 راگه‌یاندرا

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له‌سه‌ر شانی هه‌واداران و یاریزانه‌كان جامی مۆندیالی 2022ـی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له‌سه‌ر شانی هه‌واداران و یاریزانه‌كان جامی مۆندیالی 2022ـی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌

شێوازی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 ئاشكرا کرا و ئەم مۆندیالە جیاواز لە مۆندیالەکانی دیکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

دەیڤید ئۆرنستن لە رۆژنامەی (زه‌ ئاتڵێتك) شێوازی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 ئاشكرا دەکات، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی 56 رۆژیش بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا مۆندیالەکانی رابردوو بە کەمتر لە 30 رۆژ کۆتایی هاتووە. هەروەها هەڵبژاردەی بەشداربووەکان دابەشی سەر 12 کۆمەڵە دەکرێن و یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک بۆ قۆناغی سی و دوو سەردەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە هەشت لە باشترین سێیەمەکانیش دەگەنە قۆناغی دووەم و هەر هەڵبژاردەیەکیش لە قۆناغی کۆمەڵەکان سێ یاریی دەکات و بە گشتی ئەو هەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵەوان هەشت یاریی دەکات.