یۆنامی: سەبەتەی خۆراکی عێراق زیانی بەرکەوتووە

به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ زه‌وی كشتوكاڵی كه‌مبووه‌ته‌وه‌
به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ زه‌وی كشتوكاڵی كه‌مبووه‌ته‌وه‌

K24 - هەولێر:

یۆنامی ئاشکرایکرد، سەبەتەی خۆراکی عێراق زیانی بەرکەوتووە و رووبەرووی ئاڵنگاری ژینگەیی گەورە بووەتەوە.

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاریی ژینگەیی گەورە بووەتەوە و ناوچەکانی باشووریش زیاتر زەرەرمەندن، زیان بە سەبەتەی خۆراکی وڵاتەکە کەوتووە و لە باکووریش چالاکییە کشتوکاڵییەکان رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەو ئاڵنگارییانە چارەسەرنەکرێن، زیانی زیاتر بەر وڵاتەکە دەکەوێت و دەبنە هۆی هەژاری، ناسەقامگیری خۆراک، لەناوچوونی زیندەیی، کۆچ و ئاوارەیی.

یۆنامی راشیگەیاند، قەیرانی ئاو لە عێراق مەترسیدارە و وڵاتانی دراوسێ ئاوی عێراقیان کەمکردووەتەوە، ئەوەش کێشەیەکە عێراق بە تەنیا ناتوانێت چارەسەری بکات.