سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کۆبوونەوە

.
.

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی و موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم لە سەلاحەددین کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکدا، سەرۆک بارزانی و موسەننا ئەلسامەرائی پێکەوە بیروڕایان دەربارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی ئاڵوگۆڕ کرد.

دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی ئاڵوگۆڕ کرا.

.