ئه‌مشه‌و پرۆگرامی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" په‌خش ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
له میانه‌ی وه‌رزی نوێی كوردستان24، پڕۆگرامی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان ٢٤ پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌داری كورد مه‌لا به‌ختیار و هۆشیار زێباری تێیدا به‌شدارن و ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00 په‌خشده‌كرێت.
پڕۆگرامی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه"، پرسی چۆنییه‌تی دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كان و چۆنییه‌تی مانه‌وه‌ی، گفتوگۆ ده‌كات.
سه‌ره‌تا مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تمه‌دار له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا رایگه‌یاند، كۆی سیاسه‌تكردن له عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا پێڕه‌وكردنی شۆڤێنییه‌ت بووه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هیچ رژێمێكی عێراق به درێژایی مێژوو دیموكراسی نه‌بووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی عێراق له‌ساڵی 1921ـه‌وه، پادشایان له حیجازه‌وه بۆ عێراق قه‌رزكردووه.
مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ده‌ستووری عێراق له مه‌لیكه‌وه تا رووخانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، زاده‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن كه حكومه‌ته‌كان دایانمه‌زراندووه، هه‌میشه ئه‌مانه لایه‌نی كه‌می مافی گه‌لی كوردی‌یان ره‌چاوكردووه".
گوتیشی: "كورد ئامانجێكی سرووشتی له چوارچێوه‌ی عێراق داواكردووه، ئه‌ویش دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، كه خۆی له ئه‌رزی واقیعدا دیموكراسی له عێراق بوونی نه‌بووه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هۆشیار زێباری سیاسه‌تمه‌دار له‌میانه‌ی پرۆگرامی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه"، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه عێراق وڵاتێكی پێكهێنراوه، به‌و به‌مه‌رجه دروستكراوه، كه كورد به‌و قه‌واره رازی بێت، به‌ڵام رازی نه‌بووه و شۆڕشه‌كانیش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
هۆشیار زێباری هه‌روه‌ها گوتی: "پێشتر كێشه‌ی كورد به‌مشێوه نه‌بوو كه خه‌ڵك تێی بگات، ره‌نگه ئه‌وكات له‌رێگه‌ی گوتارێك، كتێبێك ناسێندراوه، دواتر عه‌وله‌مه ئه‌و ته‌وقه‌ی شكاند و ئێستا له رێگه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا پرسی كورد گه‌یشتووه‌ته هه‌موو جیهان".