ئه‌مه‌ریكا کاتژمێرەکانی کاركردن له‌نێو مێردمنداڵان  زیاد ده‌كات

  ئه‌مه‌ریكا کاتژمێرەکانی کاركردن له‌نێو مێردمنداڵان دا  زیادده‌كات
  ئه‌مه‌ریكا کاتژمێرەکانی کاركردن له‌نێو مێردمنداڵان دا  زیادده‌كات

K24 - هەولێر:

بەگوێره‌ی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی ژمارەی دەوامی لەماوەی ساڵدا لەنێو خوێندکارانی ئامادەیی پەسەندکردووە و ئەو یاسایە پێشنیارکراوەی کە پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە قوتابییان بەدرێژایی ساڵ تا کاتژمێر نۆی ئێواران کاربکەن.

ئەمەش دوای ئەوە هات، کە خوێندکاران و پسپۆڕان باسیان لە کاریگەریی نەرێنی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لەسەر تەندروستی دەروونی کرد، ئەمەش وایکرد ئەمەریکا هەوڵبدات ئەو کاتەی هەرزەکاران بۆ ئەم ئەپڵیکەیشنانە بەسەری دەبەن، کەم بکەنەوە.

لە ئێستادا خوێندکاران لە ئۆهایۆ لە زستاندا تا کاتژمێر 7ی ئێوارە و لە هاویندا تا کاتژمێر 9ی ئێوارە دوای خوێندن کاردەکەن.

سەبارەت بە یاسا پێشنیار کراوەکە، ئامانجی درێژکردنەوەی کاتی کارکردنە، بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاتەی کە رێگە بە هەرزەکاران دەدرێت بۆ بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی وەک تیک تۆک.

مارک وارنەر، سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیران، لە ویلایەتی ڤێرجینیا، سەرەتای ئەم مانگە پڕۆژە یاسایەکی دوولایەنەی پێشکەشکرد بۆ قەدەغەکردنی تەکنەلۆژیای بیانی لەسەری هەموویانەوە "تیک تۆک".