ئەرکێکی نوێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاریگاکان دوور دەخاتەوە
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ ئه‌ركێكی دیكه‌ی نوێی ده‌بێت، له‌مه‌ودوا جگه له یاریكردن بۆ یانه‌كه ده‌بێت به‌شداریی له دوو پێشبڕكێی دیكه‌دا بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی رابردوو به گرانبه‌هاترین مووچه له مێژووی تۆپی پێ كه ساڵانه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت روویكرده یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌بێت به‌شداریی له پێشبڕكێی "فۆرمولا وه‌ن"ـیش دا بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌هێزكردنی فایلی سعوودیه بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لە پێشبڕکێی "فۆرمۆلا 1"دا ڕۆڵی تایبەتی دەبێت و بەپێی ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانیا، بڕیارە ڕۆناڵدۆ بەشداری پێشبڕکێی "فۆرمۆلا وه‌ن"ـی سعوودیە بکات، کە بڕیارە له 19ـی ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەبوونی رۆناڵدۆ له‌م پێشبڕكێیه‌دا لەژێر هەندێک بڕگەی گرێبەستەکەیدایە کە لەگەڵ یانه‌ی نه‌سڕ واژۆی کردووە، جگه له‌مه‌ش كریستیانۆ ده‌بێت له پێشبڕكێی "هونه‌ره جه‌نگییه‌كان" ئاماده بێت كه بڕیاره لە نێوان دوو بۆکسێنەری ناوداری جیهان (جەیک پاوڵ)ـی ئه‌مریكی و (تۆمی فیور)ـی بەریتانی له سعوودیه ئه‌نجام بدرێت.