عێراق له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند

عێراق له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند
عێراق له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌كی داعشی له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژاری تایبه‌تی خۆی، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی ئێف -16ـه‌كانه‌وه‌ هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه‌ و پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئامرلیی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجامداوه‌ و حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان به‌ته‌واوی خاپوور كردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ بكات.