سعوودیه وه‌به‌رهێنان له ئێران ئه‌نجامده‌دات
K24 - هەولێر:
وه‌زیری دارایی سعوودیه، رایگه‌یاند، دوای رێككه‌تنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، سعوودیه وه‌به‌رهێنان له ئێران ده‌كات.
محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌دعان، وه‌زیری دارایی سعوودیه رایگه‌یاند، دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرا، سعوودیه زۆر به‌خێرایی وەبەرهێنان لە ئێران ئه‌نجامده‌دات.
وه‌زیری دارایی سعوودیه، گوتیشی، تا ئه‌وكاته‌ی رێز له مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بگیرێت، هیچ ئاستەنگێک نایاتە پێش و وه‌به‌رهێنان له‌سعوودیه ده‌كه‌ین.
هەینی رابردوو، سعودیە و ئێران رێککەوتنێکیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان راگەیاند کە لە ساڵی 2016 پچڕابوو.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە "SPA" بڵاویکردووەتەوە، "سعودیە و ئێران لە وڵاتی چین گەیشتوونەتە رێککەوتنێک کە بریتییە لە لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان و نوێنەرایەتیکردن لە ماوەی دوو مانگدا".