لە ماوەی 6 مانگدا لە گەرمیان 743 رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون
K24 - گەرمیان
رائید عەلی جەمال قەدوری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند, لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵەوە 743 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە كه 23 رووداویان لە رۆژانی جەژندا تۆماركراون.
گوتیشی: لەرۆژانی جەژندا کەسێک کوژراوەو 11حاڵەتی شەڕ و رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە, حەوت دزی لەجۆری دزی گەورە تۆمارکراوە و سێ حاڵەتی لە دابی گشتی و یەک حاڵەتی فێڵ تۆمارکراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونیشی کردەوە، لەشەش مانگی رابردودا 10 کەس کوژراوە و 10 کەسی دیکەش بەکوشتنی بەھەڵە کوژراوە و ھەشت حاڵەتی رفاندن تۆمارکراوە, ھەروەھا 101 حاڵەتی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل تۆمارکراوە.